ئونروا: ئیسرائیل منداڵانی لە خەودا لە غەززە کۆمەڵکوژ کرد

ڕێکخراوی ئونروا کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە جەختی لەوە کردەوە کە هیچ شوێنێک لە غەززە بۆ منداڵان سەلامەت نییە و رژێمی سەهیۆنی منداڵان لە خەودا، لە قوتابخانەکان و لە کاتی چاوەڕوانی لە ڕیزەکانی ئاودا دەکوژێت.
دەزگای فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا وێرانکاری و دڕندەیی بەرامبەر منداڵان لە غەززە ئاشکرا دەکات.
ئونروا لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە، "غەززە ماڵی ملیۆنێک منداڵە، بەڵام لێرە هیچ شوێنێک سەلامەت نییە." ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە رژێمی سەهیۆنی منداڵان لە غەززە لە کاتی خەوتن، لە قوتابخانەکان، چاوەڕوانی لە ڕیزی ئاو و داوای یارمەتی پزیشکی دەکاتە ئامانج.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئاژانسەکە تا ئێستا پاڵپشتی دەروونی بۆ زیاتر لە نیو ملیۆن منداڵ کردووە، بەڵام زۆرینەی ڕەهای منداڵان لەو زەبر و زەنگە قووڵەی کە بەهۆی شەڕەوە تووشی بووە، چاک نەبوونەتەوە.
ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە ڕووداوەکانی غەززە چەمکی منداڵییان بە تەواوی لەناوبردووە و داوای دەستوەردانی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی و چەتەکانی جوولەکە هێرشیان کردە سەر گوندی ئوم ئەلخەیر لە باشووری ئەلخەلیل و ١٥٠ دار زەیتونیان لە ڕەگەوە هەڵکێشا و هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان و هێرشیان کردە سەر فەلەستینییەکان و چالاکانی هاوپشتیخوازی بیانی.
گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی دووەم ساڵیادی دەستپێکردنی شەڕی "تۆفانی ئەقسا"، ئەم ئۆپڕاسیۆنەیان بە ڕووداوێکی مێژوویی وەسف کرد کە پایە و حیساباتە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنی خستە ژێر پرسیارەوە.
وتەبێژی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف هۆشداری دا کە دۆخی کەرتی غەززە لە هەموو کاتێک خراپتر بووە و هیچ شوێنێکی ئارام بۆ خەڵکی مەدەنی نەماوەتەوە.